شه‌وی رابردوو له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران كردیه سه‌ر ئیسرائیل، لانی كه‌م پێنج كه‌سی سڤیل كوژران، بۆیه‌ش وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل تووڕه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه و گوتوویەتی خه‌ڵكی تاران باجی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌ن.
یه‌سرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل به میدیاكانی گوت، خه‌ڵكی سڤیلیان بووه‌ته قوربانی و وه‌ڵامی توندی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌نه‌وه كه كراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و راسته‌وخۆ ناوی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانی هێنا و به ''بكوژێكی ترسنۆك'' و ''دیكتاتۆرێكی له‌خۆبایی'' ناوی برد و گوتی، ئیسرائیل به‌مزووانه تۆڵه‌ی رژانی خوێنی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كاته‌وه.
پێویسته بگوترێ ئیسرائیل له چواره‌م رۆژی جه‌نگدا، ده‌ستی به گه‌ڕێكی تری هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازی و ناوه‌نده ئه‌تۆمی و شوێنه ستراتیجییه‌كانی ئێران كردووه، باس له ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له شوێنی جیاجیا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ئاسمانی كرماشان، چه‌ند شوێنێكیان كرده ئامانج و دووكه‌ڵ له ئاسمانی ئه‌و شاره به‌رز ده‌بێته‌وه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیمامه‌ت له كرماشان ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بنكه‌یه، ژماره‌یه‌ك شوێنی تر كراونه‌ته ئامانج ، هه‌ر ئه‌مڕۆ له زه‌نجان بنكه‌یه‌كی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل كرایه ئامانج و ئاگرێكی زۆر له بنكه‌كه به‌رز بووه‌وه. له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د و چه‌ند شوێنێكی تر هێرش رووی داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل به‌رفراوانتر ببن.
جێی باسه دوێنێ له سێیه‌م رۆژی جه‌نگدا، ئیسرائیل زیانێكی زۆری به تاران گه‌یاند و ده‌یان شوێنی ئه‌و شاره‌ی كرده ئامانج و دۆخێكی زۆر شێواوی له پایته‌ختی وڵاته‌كه هێنایه كایه‌وه. ئیسرائیل وێڕای كوشتنی سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوپای پاسداران و جێگره‌كه‌ی، كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه سه‌ربازی و باڵه‌خانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و نه‌وت و ده‌یان شوێنی تری كرده ئامانج.