ئه‌میر كیومه‌رس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران رای گه‌یاند، وه‌ڵامی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیلیان داوه‌ته‌وه و هه‌ڵمه‌تی درۆنه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بووه و له ناو خاكی ئیسرائیل زیانی به‌و وڵاته گه‌یاندووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی وشكانیی ئێران ئاماژه‌ی داوه، چه‌ندان جۆری جیاوازی درۆن له هێرشه‌كانیان له دژی ئیسرائیل به‌كار هێناوه، درۆنه‌كانیش به‌و بۆمبانه‌ی هه‌ڵیانگرتبوو توانیان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو تۆمار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''ته‌سنیم'' ئه‌و ئاماژه‌ی به ناوی یه‌كێك له‌و درۆنانه داوه و گوتوویه‌تی، یه‌كێك له‌و جۆره درۆنانه‌ی كاریگه‌ر بووه ''ئاره‌ش''ه كه ده‌توانێت دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕێت و له كاتی ته‌قینه‌وه‌دا زیانی زۆر به ئامانجه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
پێویسته بگوترێ ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاتێكدایه كه ئیسرائیل ده‌ڵێت، زۆربه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌كانی ئێرانی ته‌قاندووه‌ته‌وه و حاشای له‌وه‌ش نه‌كردووه كه ژماره‌یه‌كیان زیانی به‌ر ئیسرائیل و خه‌ڵكی سڤیل گه‌یاندووه.
پێویسته بگوترێ به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی و درۆنه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، شه‌وی رابردوو هه‌شت هاووڵاتیی ئیسرائیل كوژران و ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل له‌م جه‌نگه‌دا گه‌یشته 19 كه‌س.