ئیفى دفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل، له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "ته‌واوى ئاسمانى ئێرانمان كۆنترۆڵ كردووه و سه‌رنجى سه‌ره‌كیمان بۆ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى ئێرانه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى حوزه‌یران، ئیفى دفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى كرده‌وه، ئاسمانى ئێران به ته‌واوى كۆنترۆڵ كراوه و سه‌رنجى سه‌ره‌كیش له هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یى هێزى ئاسمانى ئێرانه.
دفرین روونى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "دوێنێ 50 فڕۆكه به‌شدارییان له هێرشه‌كانى ئیسرائیل كردووه و 120 ئامانجیان پێكاوه، ئه‌وه‌ى ئیسرائیل له لبنان و غه‌زه و كه‌رتى رۆژئاوا ئه‌نجامى دا، له ئێرانیش ئه‌نجامى ده‌دات".
گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات، چوار به‌رپرسى باڵاى هه‌واڵگریى ئێران كوژراون، یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى سوپاى پاسدارانه. ئیفى دفرین دووپاتى ده‌كاته‌وه ئۆپراسیۆنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئامانجه‌كانى داهاتوو ئاشكرا ناكات و ده‌ڵى، "بۆ لێدانى پرۆگرامى ئه‌تۆمى و مووشه‌كى ئێران به‌رده‌وام ده‌بین".