عاید هیلالى سیاسه‌تمه‌دارى نزیك له محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "هه‌ڕه‌شه‌كانی كه‌تائیبى حزبوڵا ئاماژه‌یه‌كى ترسناكه بۆ عێراق و جارێكى تر عێراق تووشى ناسه‌قامگیرى ده‌كات".
كه‌تائیبى حزبوڵا كه میلیشیایه‌كى عێراقه و سه‌ربه ئێرانه، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و داخستنى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كات. عاید هیلالى كه كه‌سێكى نزیك له سوودانییه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "ئه‌و جۆره لێدوان و هه‌ڕه‌شانه شكۆى ده‌وڵه‌ت لاواز ده‌كات و لاوازیى هه‌ڵوێستى ناوخۆ له به‌رانبه‌ر هه‌ژموونى چه‌كداران ده‌رده‌خات".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى هیلالى، ره‌خنه له لێدوانه‌كه‌ى حزبوڵا ده‌گرێت و پێی وایه به‌ر له هه‌موو شتێك عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیرى ده‌باته‌وه، جیا له‌مه‌ش عێراق ده‌كاته گۆڕه‌پانى ململانێكان. هیلالى ده‌ڵێ، "هه‌ڕه‌شه‌كانى كه‌تائیبى حزبوڵا له‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرن، گرژییه‌كی ترسناكه و عێراق ده‌خاته ناو دڵى هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆز له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تى له سایه‌ى زیادبوونى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران".
چه‌ند میلیشیایه‌كى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌شداریى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل بكات، ئه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه. ئه‌مه‌ریكایش هۆشداریى توندى داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و میلیشیایانه هێرش بكه‌ن، به توندى وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه.