ژماره‌یه‌كى زۆری مووشه‌ك به ئاسمانى كوێت تێده‌په‌ڕن و سوپاى كوێتیش روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، "مووشه‌كه‌كان به‌رز و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر خاكى كوێت نییه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى حوزه‌یران، سوپاى كوێت روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "سوپاسالارى سوپا روونى ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بینینى مووشه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، مووشه‌كى بالیستین و له مه‌ودایه‌كى زۆر به‌رزن، له ده‌ره‌وه‌ى مه‌وداى ده‌وڵه‌تى كوێت و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان نییه بۆ خاكى كوێت".
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كوێت، وێنه و ڤیدیۆى تێپه‌ڕبوونى مووشه‌ك به ئاسمانى كوێت بڵاو ده‌كرێنه‌وه. یه‌كێك له چالاكه‌كان گوتوویه‌تى، "ئه‌و مووشه‌كانه به به‌رزیى 500 كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ى به‌رگه هه‌وا بووه، هیچ چه‌كێك ناتوانێ به‌ره‌نگارى ببێته‌وه".
له شه‌ڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل مووشه‌كه‌كان به ئاسمانى عێراق و سووریا و ئوردن و كوێت تێده‌په‌ڕن.