محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، "ئیسرائیل ده‌یه‌وێ مه‌وداى جه‌نگ له ناوچه‌كه فراوان بكات له پێناو ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى نوێى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكێشێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى حوزه‌یران،
محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شاندى دیپلۆماسى وڵاتانى ئاسیا كۆ بووه‌ته‌وه. نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، سوودانى گوتوویه‌تى، "ئیسرائیل ده‌یه‌وێ مه‌وداى جه‌نگ له ناوچه‌كه فراوان بكات له پێناو ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى نوێى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكێشێت".
سوودانى دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه كى عێراق كۆشش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان بوه‌ستێنێ، بۆیه پێوه‌ندیى به كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك و وه‌زیرانى وڵاتانى دنیا كردووه. له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "سوودانى دووپاتی كردووه‌ته‌وه عێراق به ته‌واوى هاریكاریى ئێران ده‌كات"، ره‌تیشى ده‌كاته‌وه پێشێلى سه‌روه‌رى عێراق بكرێت، بۆیه سكاڵایه‌كى به ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوه.