ماڵپه‌ڕى مارین ترافیك كه پێگه‌یه‌كه شوێنى جووڵه‌ى كه‌شتییه‌كان دیارى ده‌كات، ئاشكراى كردووه كه‌شتى زه‌به‌لاحى نیمتز كه هه‌ڵگرى فڕۆكه‌یه، له ده‌ریاى باشوورى چینه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێ كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى
مارین ترافیك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى نیمتز ده‌ریاى باشوورى چینى جێهێشتووه و ئاراسته‌كه‌ى به‌ره‌و رۆژئاوا گۆڕیوه و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌چێت. پێشتر بڕیار بوو له به‌نداوێكى ناوه‌ڕاستى ڤیتنام بوه‌ستێ و له 20ى حوزه‌یران له‌نگه‌ر بگرێت.
هیچ به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى لێدوانى له‌سه‌ر جووڵه‌ى كه‌شتییه‌كه نه‌داوه كه به گه‌وره‌ترین كه‌شتیى جه‌نگیى ئه‌مه‌ریكى داده‌نرێت.
گۆڕینى ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌شتییه له كاتێكدایه جه‌نگێكى گه‌وره له نێوان ئیسرائیل و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
USS Nimitz ناوى ئه‌و كه‌شتییه گه‌وره و زه‌به‌لاحه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا به گه‌وره‌ترین كه‌شتى جه‌نگى داده‌نرێت، له ساڵى 1968 دروست كراوه و به ناوى فه‌رمانده‌یه‌كى ده‌ریاوانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ناو نراوه.