سوپاى ئیسرائیل راى گه‌یاند، له رۆژى چواره‌مدا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بیه‌یش ده‌ڵێ، "درۆنه‌كانى ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى ئێران ده‌ستیان به بۆردمان كردووه".
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى حوزه‌یران،
هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستى پێ كرده‌وه و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سوپاى ئیسرائیل بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل له‌ناو ئێران ده‌یان ئامانجیان پێكاوه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه باسى له‌وه كردووه، له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى ئێران درۆنه‌كانى ئیسرائیل بۆردمانى ناوچه‌كان ده‌كه‌ن، له‌و هێرشه‌یشدا چه‌ندان شار بۆردمان كراون له‌وانه: تاران و كرماشان و مه‌شهه‌د و ته‌ورێز.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ دووپات له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى پێشووى سوپاى ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئاسمانى ئێران به ده‌ست هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌یه".