نه‌فتالی بێنێت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ خه‌ڵكی ئێران كه به ژێرنووسی فارسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان ئێران و ئیسرائیل هه‌ڵگیرساوه، به ده‌رفه‌تێك ده‌زانێت و داوا له خه‌ڵكی ئێران ده‌كات ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه له‌و رژێمه رزگاریان ببێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''خه‌ڵكی ئێران دوژمنی ئیسرائیل نین و تاكه دوژمنی ئێوه رژێمی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكار و بێبه‌زه‌یی كۆماری ئیسلامییه.''
گرته ڤیدیۆكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئێران، خوله‌كێك و 13 چركه‌یه و ڤیدیۆكه‌ی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئیسرائیل تۆمار كردووه كه به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی ئێران زیانی به‌ركه‌وتووه و ده‌ڵێت، ''ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی راپه‌ڕن، رژێمه‌كه‌تان خراپه ئه‌گه‌ر نا خۆتان خه‌ڵكی باشن، رژێمه‌كه‌تان گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاره و هیچ توانایه‌كی نییه.''
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا بێنێت ئاماژه‌ی داوه، ''ئێسته نۆره‌ی ئێوه‌یه راپه‌ڕن، ئێمه سه‌ركرده‌كانمان له‌ناو برد و زیانی زۆرمان له سوپا داوه، ئه‌گه‌ر ئێسته رانه‌په‌ڕن ئه‌ی كه‌ی راده‌په‌ڕن؟ پێتان ده‌ڵێم ده‌رفه‌تی له‌وه زێڕینترتان ده‌ست ناكه‌وێت.''
بێنێت پێداگریی له‌وه كردووه كه ئیسرائیل هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیستمه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌تی و ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن، ئیسرائیل و هه‌موو دنیا پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌ن.