ئیسرائیل نەخشتەیەكی بڵاو كردەوە و داوا دەكات خەڵكی تاران چۆڵی بكەن

:: PM:05:44:16/06/2025 ‌
گوتەبێژی حكوومەتی ئیسرائیل، بە زمانی فارسی داوای لە دانیشتووانی ناوچەی سێی تاران كرد، بەپەلە دوور بكەنەوە. 

كەمێك لەمەوبەر، گوتەبێژی حكوومەتی ئیسرائیل بە زمانى فارسی رای گەیاند، ئەوانەی كەوتوونەتە ئەو زۆنەی لە نەخشەكەدا دەستنیشانیان كردووە، دوور بكەونەوە چونكە كەمێكی تر هێرشی دەكاتە سەر.

شەڕ و بۆردمانی ئاسمانی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران، لە بەرەبەیانی هەینیی رابردووەوە بەردەوامە، هەریەكەیان ئەوەی توانیبێتی بەوەی تری كردووە، لەوكاتەی بۆردمانە كاریگەرییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە جیاوازەكانی ئێران بەردەوامە، لەلایەكی ترەوە ئێران هەڕەشەی هێرشێكی فرەوان بۆ سەر تەلەئەبیب دەكات، هاوکات داوا لە دانیشتووانی شارەكە دەكات چۆڵی بكەن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم