لە چوارەم رۆژی هێرشە ئاسمانییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وڵامدانەوەی مووشەكیی ئێران بۆ ئیسرائیل، بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە توانیویانە كۆنترۆڵی ئاسمانی تاران بكەن، دووپاتی كردەوە ئەوان دوو ئامانجی سەرەكیان لە هێرشەكان هەیە.
نەتنیاهۆ لە بنكەیەكی ئاسمانیی ئیسرائیلی گوتی، پێویستە دانیشتووانی تاران ماڵەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە ئیسرائیل چەند رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتە بەر، دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بەرەو دوو ئامانجی سەرەكی دەچێت، ئەوانیش لەناوبردنی هەڕەشە مووشەكی و ئەتۆمییەكانی ئێرانە و ئێمە لەسەر رێگەی سەركەوتنین.
نەتنیاهۆ ئاماژەی كرد كە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل كۆنترۆڵی ئاسمانی تاران دەكات و ئەوان لەسەر رێگەی سەركەوتنن، ئێمە ئامانجەكانی ئێران دەپێكین و رژێمی ئێرانیش هاووڵاتییانی مەدەنی دەكاتە ئامانج.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی "فارس"، لە بەرپرسێكی ئێرانی گواستەوە كە ئەوان گورزێك لە ئیسرائیل دەوەشێنن كە گەورەترینە لەوەتەی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەست پێ كردووە، ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەی گەورە چەند ناوچەیەكی دەوروبەری تارانی پایەتەختی ئێرانی هەژاند، كاتێك فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بنكەیەكی سەربازیان لە رۆژئاوای تاران كردە ئامانج و بەو هۆیەوە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران كارا كرا، گوتەبێژی سوپالی ئیسرائیلیش رای گەیاند كە داوای چۆڵكردنی ناوچەی سێیەمیان لەی تاران كردووە، چونكە دەیكەنە ئامانج.