كەمێك لەمەوبەر، لە چوارچێوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، تەلەڤزیۆنی سەدا و سیمای ئێرانی بۆردمان كرا.
لەكاتی پەخشی راستەوخۆی كەناڵەكەدا، ناوەندی كەناڵەکە بۆردمان كرا و پێشكەشكارەكە دیار نەما، ئەوەیش وەك گورزێكی گەورە دەبینرێ لە تاران.
هاوكات باس لەوە دەكرێت، ژمارەیەك كارمەندی ناو كەناڵەكان كوژرا بن /هێشتا پشتڕاست نەكراوەتەوە/.
كەمێك لەمەوبەر، ئیسرائیل نەخشەی ناوچەی سێی لە تاران بڵاو كردەوە، كە دەبێت چۆڵ بكرێ و كەناڵەكانی ئێرانیش دەكەونە ئەو چوارچێوەیە.