دوای هەڕەشەیەكی زۆر، ئەمشەو ئێران بە درۆن و مووشەك هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، تەلەڤزیۆنی ئێران رای گەیاند كە شەپۆلێكی تری مووشەك و درۆنیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە و هەردوو شاری تەلئەبیب و حەیفایان كردووەتە ئامانج، هێرشەكە تا بەیانی بەردەوام دەبێت.
ئەمشەو
میدیاكانی ئێران رایانگەیاند كە توندترین و گەورەترین هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل و داوایان لە دانیشتووانی تەلئەبیب و دواتر هەردوو كەناڵی تەلەڤزیۆنیی 12 و 14ی ئیسرائیل كرد كە چۆڵ بكەن، ئەوەش دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی ئێران كە قوربانی لێ كەوتەوە.
میدیاكانی ئێران رایان گەیاند كە دامەزراوەكانی كۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی حەیفا و پەخشی كەناڵی 14ی ئیسرائیلی لە دوای هێرشەكەی ئەمشەوی ئێران وەستاوە، كە بە درۆن و مووشەك ئەنجام دراوە، كاتێك مووشەكێك بەر وێستگەی كارەبای پاڵاوگەكە كەوتووە.
شایەنی باسە ئیسرائیل لە بەرەبەیانی هەینی رابردوو هێرشێكی گەورەی ئاسمانی بە فڕۆكەی جەنگی و درۆن دەكاتە سەر ئێران، تا ئێستە زیانێكی گەورەی گیانی و سەربازی بە تاران گەیاندووە، لە بەرانبەردا ئێران هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل و وەك خۆی باس دەكات زیانی گەورەی بە تەلئەبیب گەیاندووە.