توندوتیژیی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیاتر هه‌ڵده‌كشێ و هه‌ردوو لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن پایته‌خته‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. دوای ئه‌وانیش به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆیش تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه "تاران چۆڵ بكه‌ن"، چونكه چاوه‌ڕێی هێرشێكی گه‌وره و فراوانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كرێت.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئیسرائیل هێرشی فراوانی كرده سه‌ر ئێران و كه‌ناڵه میدیاییه فه‌رمییه‌كانی بۆردمان كرد، به‌دوایدا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی كرد و هێرشی ئه‌نجام دا. پاشان ته‌لئه‌بیب داوای له خه‌ڵكی تاران كرد شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌تر. به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌مان هۆشداریی دا و داوای كرد تاران چۆڵ بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پێگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی"تروس" نووسیویه‌تی، ده‌بوو ئێران ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی خستبوومه به‌رده‌ستیان واژوویان بكردایه، به‌ڵام نه‌یانكرد، ئه‌وه‌یش حه‌یاچوونه و به‌هه‌ردانی خوێنی مرۆڤه.
تره‌مپ دیسان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم و چه‌ند جارێكیش ئه‌وه‌م دووپات كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته ده‌ڵێم پێویسته هه‌موو لایه‌ك ده‌ستبه‌جێ تاران چۆڵ بكه‌ن.
ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رله ئێسته له تاران و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ دراوه و به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ده‌ستیان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فڕۆكه و مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل كرد.
چه‌ند سه‌عاتێك به‌رله ئێسته‌یش تره‌مپ رای گه‌یاند، پێی وایه له كۆتادا ئێران ئه‌و رێككه‌وتنه واژوو ده‌كات و هه‌ر ده‌بێ وا بكات. دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
له به‌ره‌به‌یانیی هه‌ینی 13ی حوزه‌یران، ئیسرائیل ده‌ستی به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران كرد و ئێواره‌كه‌ی ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی دایه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجه‌مین رۆژی جه‌نگه و باس له به‌رده‌وامیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كرێت.