وڵاتانى گرووپى G7 له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئیسرائیل مافى خۆیه‌تى به‌رگریى له خۆی بكات. ئێرانیش به سه‌رچاوه‌ى ناسه‌قامگیریى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن، "هه‌رگیز نابێت ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى".
گرووپى G7 له كه‌نه‌دا
كۆبوونه‌وه و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیسرائیل مافى خۆیه‌تى به‌رگریى له خۆى بكات و پشتیوانیى ئاسایشى ئیسرائیل ده‌كه‌ین".
ئه‌و وڵاتانه ئێران به سه‌رچاوه‌ى ناسه‌قامگیریى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌زانن و ده‌شڵێن، "ئێمه به‌رده‌وام راشكاوین له‌وه‌ى نابێت هه‌رگیز ئێران خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى بێت".
گرووپى G7 له حه‌وت وڵاتى زلهێز پێكهاتوون و ئه‌وانیش بریتین له ئیتاڵیا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.