یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه‌ی میدیاكانی دنیا به بایه‌خه‌وه بڵاویان كرده‌وه و شرۆڤه‌ی جیاوازیان بۆی كرد، بریتی بووه له په‌یامێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه داوای له دانیشتووانی تاران كرد هه‌رچی زووه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن.
هه‌ندێك میدیا و شرۆڤه‌كاری سیاسی په‌یامه‌كه‌یان وا لێكدایه‌وه كه له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكایش بڕیار بدات بچێته ناو جه‌نگه‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره دژی تاران ده‌ست پێ بكات و هه‌ندێك میدیای تریش باسیان له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی بۆمبێكی تایبه‌تی كرد، كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان له قووڵایی زه‌وی له‌ناو ببات.
دۆناڵد تره‌مپ جگه له‌وه‌ی كه گوتبووی خه‌ڵكی تاران شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئاماژه‌ی دابوو ''ده‌بوو ئێران ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی من داوام كردبوو واژوو بكه‌ن، به روونی پێم گوتوون بۆیان نییه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بن، نه‌ك جارێك، چه‌ندان جاری تر دووپاتم كردووه‌ته‌وه.''
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن بۆ روونكردنه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی تره‌مپ، داوای زانیاری له كۆشكی سپی كردووه و ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندووه، مه‌به‌ستی تره‌مپ له‌و داواكارییه ئه‌وه بووه كه گوشار بخاته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دانوستان بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا كه ئه‌ویش له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی حه‌وت له كه‌نه‌دا ئاماده بوو، مه‌به‌سته‌كه‌ی تره‌مپی لێكدایه‌وه له‌وه‌ی بۆچی زوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌نگاوه‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌رێنییه و له ئاراسته‌ی ئاگربه‌ست و كۆتاهێنانه به جه‌نگ، ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه وڵاتانی ئه‌وروپاش خۆیان ئاماده كردووه له ئه‌گه‌ری دانوستان، بچنه دانوستانی ئه‌تۆمییه‌وه.