رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، هه‌موو ئه‌و ته‌كتیكانه‌ى خامنه‌یى له ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوو بۆ پاراستنى كولتوورى خومه‌ینى به‌كارى هێناوه، لاواز بوون و له كۆتاییه‌كه‌ى نزیك ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ى
گاردیان له ماڵپه‌ڕى خۆى دوێنێ دووشه‌م 16ى حوزه‌یران، راپۆرتێكى درێژى بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له چۆنیه‌تیى پێگه‌یشتنى عه‌لى خامنه‌یى ده‌كات. راپۆرته‌كه هه‌ر له‌و رۆژگاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه خامنه‌یى قوتابى و گه‌نجێكى توێژه‌ر بووه له شارى مه‌شهه‌د. دواتر باس له ده‌سه‌ڵاتى 35 ساڵه‌ى خامنه‌یى ده‌كات كه چۆن به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، خامنه‌یى له ناوخۆ توانیویه‌تى هه‌موو ده‌نگه ناڕازییه‌كان سه‌ركوت بكات و له ده‌ره‌وه‌ش پشتى به ته‌كتیكى ئه‌و به‌ره‌یه به‌ستووه كه به "مقاوه‌مه" ده‌ناسرێت. مه‌به‌ستیش له‌و به‌ره‌یه حه‌ماسى فه‌له‌ستینى و حزبوڵاى لبنانى و میلیشیاكانى تر‌ى عێراق و سووریایه كه ئه‌وانه هه‌موویان كه‌وتنه به‌ر هێرشه‌كانى ئیسرائیل. هه‌روه‌ها رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دیش رووخا كه ئێران وه‌ك هاوپه‌یمانێك سه‌یرى ده‌كرد. هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكه‌ى خامنه‌یى به‌ره‌و لاوازى بچێت.
له راپۆرته‌كه‌دت ئه‌وه‌ش هاتووه، "خامنه‌یى له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى له شه‌قامى فه‌له‌ستین له تاران ده‌ژى، شێوازێكى ژیانى ساكار پێڕه‌و ده‌كات، هه‌رچه‌نده گومان له زوهده‌كه‌ى ده‌كرێت، به‌ڵام ناوبانگى له ساكاریى پێچه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى له راده‌به‌ده‌رى به‌رپرسه‌كانى تره، ئه‌مه‌ش وایكردووه تووڕه‌یى جه‌ماوه‌رى كه‌م بكاته‌وه".
راپۆرته‌كه له وه‌سفكردنى خامنه‌یى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "زیاتر له 30 ساڵى ده‌سه‌ڵات، خامنه‌یى كۆششى كردووه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ گوشاره‌كانى ناوه‌وه‌ى ئێران بكات، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له جه‌نگێكى گشتگیر به‌دوور بگرێت و پارێزگارى له كولتوورى خومه‌ینى بكات. به‌ڵام ئێسته ئه‌و نه‌خۆشه، مه‌زنده‌كان له‌باره‌ى شوێنگره‌وه‌كه‌ى زۆرن، كاروانه‌كه‌ى له كۆتایى نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و پیاوه پیره كه تا ئێسته رووبه‌ڕووى ئاڵنگارییه‌كان ده‌بووه، به‌منزیكانه ئاڵنگارییه‌كه سه‌خته‌كه‌ى كۆتایى دێت".