نەتەوە یەكگرتووەكان توانای هاوكاریی نەماوە

:: AM:10:01:17/06/2025 ‌
ڕێكخراوی (OCHA)ـی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە، ئەمساڵ بەرنامەی یارمەتییە مرۆییە جیهانییەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، ئەوەش بەهۆی بڕینی دارایی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە، ئەمەش كاریگەریی زۆری هەبووە.

نووسینگەی هاوئاهەنگیی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان (OCHA) لەبارەی كەمكردنی بودجە و هاوكارییە مرۆییەكان لە سەرانسەری دنیادا، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەمساڵ بەرنامەی یارمەتییە مرۆییە جیهانییەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، هەروەها پلانی نوێی ساڵی 2025 كە تێچووی 29 ملیار دۆلارە، بەمەش دەتوانرێت یارمەتی بدرێتە 114 ملیۆن كەس.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی بڕینی دارایی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە، كاریگەریی زۆری لەسەر گەیاندنی هاوكاریی بە زۆرترین وڵات هەبووە.

جێگەی ئاماژەیە ئەمساڵ زیاتر شەڕەكان فراوان بوون، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا، ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان كەس و بڵاوبوونەوەی چەندان نەخۆشی، نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەهۆی كشانەوەی بەشێك لە ئەندامەكانی لە پێدانی هاوكاری بەڕێكخراوەكە، ناتوانن هاوكاریی بە هەموو ئەو وڵاتانە بگەیەنن.




وشە - سۆران عەزیز