ماڵپه‌ڕى ئیلاف له راپۆرتێكى كورتدا باس له‌وه ده‌كات، ئیسرائیل چه‌كێكى نوێ به‌كار ده‌هێنێت ده‌نگ و ره‌نگى نییه، لیزه‌رێك ته‌نیا فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌كاته ئامانج.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى
ئیلاف كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له راپۆرتێكى كورتدا باس له‌وه ده‌كات، ئیسرائیل چه‌كێكى نوێى هه‌یه و له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارى ده‌هێنێت، به سیستمى لیزه‌رى به‌رگریى ئاسمانى و ده‌ریایى ده‌ناسرێت Sea-LASER، ئه‌و چه‌كه یه‌كه‌م جاره له تاقیگه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر به‌له‌مه بچووكه‌كان ره‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌و چه‌كه له برى فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، تیشكى لیزه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت و یه‌كسه‌ر درۆنه‌كان ئاشكرا ده‌كات له رێگه‌ى چاودێری و شیكردنه‌وه‌ى داتاكان، ئه‌مه‌ش به ژیرى ده‌ستكرد كار ده‌كات. به بڕواى ئیسرائیل تێچووى ئه‌م چه‌كه كه‌مه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه بكه‌وێته ده‌ست لایه‌نى تر و له شوێنه‌كانى تر‌ى ململانێى دنیا به‌كار بهێنرێت.
له راپۆرته‌كه‌ى ئیلاف كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌و چه‌كه باس كراوه، له‌وانه به بێده‌نگى به‌رگریى ده‌كات، دوور ده‌بێت له گۆڕه‌پانى جه‌نگ و نزیك ده‌بێت له ژووره‌كانى چاودێرى و كۆنترۆڵ، له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كان له ده‌ریا ده‌بێت و به هێمنى و به ژیرى هاوسه‌نگى هێز ده‌گۆڕێت.