میدیاى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێرشێكى مووشه‌كیى نوێ كرایه سه‌ر ئیسرائیل و سوپاى ئیسرائیلیش ده‌ڵێ، "باڵه‌خانه‌یه‌ك له باكورى ئیسرائیل كراوه‌ته ئامانج".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، میدیاكانى ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هێرشێكى مووشه‌كى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه، میدیاى ئێران له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئێران ئه‌وه‌ى گواستووه‌ته‌وه، له سه‌عاته‌كانى داهاتوودا هێرشه مووشه‌كییه‌كان توندتر ده‌بن.
هاوكات سوپاى ئیسرائیل بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سیستمه‌كانى به‌رگریى ئیسرائیل خراونه‌ته كار و باڵه‌خانه‌یه‌ك له هرتسیلیا له باكورى ته‌لئه‌بیب كراوه‌ته ئامانجى مووشه‌كى ئێران، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زیانێك تۆمار نه‌كراوه.
جیا له‌مه‌ش له چه‌ندان ناوچه‌ى تر‌ى ئیسرائیل زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه.