دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئێران ناچار بكات به ته‌واوی ده‌ست له پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵبگرێت و گوتوویه‌تی، ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه جێگره‌كه‌ی یان نوێنه‌ره تایبه‌تییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی تاران بكات.
كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز باسی له‌وه كردووه، تره‌مپ بۆیه به په‌له له كه‌نه‌داوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران هه‌نگاوی رژد بنێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپ ئه‌وه‌یه كه ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ره تایبه‌تییه‌كه‌ی یان جێی دی وه‌نس جێگره‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران ره‌وانه‌ی تاران بكات، تره‌مپ به كه‌ناڵه‌كه‌ی گوتووه له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
پێویسته بگوترێ دۆناڵد تره‌مپ له كاتێكدا باس له ئه‌گه‌ری ناردنی نوێنه‌ره‌كانی بۆ تاران ده‌كات، له هه‌مان كاتدا داوای له دانیشتووانی تاران كردووه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی مه‌به‌سته‌كه‌ی تره‌مپی روون كرده‌وه و گوتی، ئه‌وه‌ی گوتراوه گوشاره بۆ رازیكردنی ئێران به دانوستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجه‌م رۆژه جه‌نگ له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا درێژه‌ی هه‌یه، له رۆژانی رابردوودا ئیسرائیل جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده باڵاكانی ئێرانی كوشتووه، لانی كه‌م 15 زانای ئه‌تۆمی كوشتووه. ژێرخانی سه‌ربازیی ئێرانی وێران كردووه. دوێنێ ئیسرائیل به فه‌رمی رای گه‌یاند كه ئاسمانی ئێرانی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه.
له به‌رانبه‌ردا ئێران به‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیلی كردوون، ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان هێڵی به‌رگریی ئیسرائیلیان بڕیوه و زیانیان به ئیسرائیل گه‌یاندووه و جگه له وێرانكردنی كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه، لانی كه‌م تا ئێسته 24 كه‌سی كوشتووه.
جه‌نگه‌كه له به‌ره‌به‌یانی 13ی حوزه‌یرانی 2025 له‌لایه‌ن ئیسرائیل ده‌ستی پێ كرد، له كاتێكدا ئێران و ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوون بۆ ئه‌وه‌ی دوو رۆژ دواتر گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان به‌ڕێوه به‌رن.