فایق شێخ عه‌لى بۆ عێراقییه‌كان: خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن سه‌عاتى سفر نزیك بووه‌ته‌وه‌

:: PM:12:28:17/06/2025 ‌
فایق شێخ عه‌لى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، باس له‌ كاریگه‌ریى رووداوه‌كانى ئێران له‌سه‌ر عێراق ده‌كات و داوا له‌ عێراقییه‌كان ده‌كات، خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێرش له‌ كاتى كوشتنى خامنه‌یى و كه‌وتنى رژێمى ئێران، هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، فایق شێخ عه‌لى په‌یامێكى له‌ ئێكس بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ به‌ ناوى بانگه‌وازێكى ترسناك بۆ شۆڕشگێڕانى تشرین و له‌ ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێ، " له‌ كۆمێنته‌كان داوام لێ ده‌كه‌ن سه‌عاتى سفر دیارى بكه‌م بۆ شۆڕش له‌ دژى میلیشیاكان". 

دواتر ده‌ڵێ، "من پێتان ده‌ڵێم سه‌عاتى سفر بۆ چوونتان بۆ ناوچه‌ى سه‌وز و به‌ ده‌ستگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌و دوو حاڵه‌ته‌ ده‌بێت: " یه‌كه‌م: كوشتنى خامنه‌یى. دووه‌م: كه‌وتنى رژێمى ئێران".





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل