یسرائیل كاتس وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل، هۆشداریى به عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌دات و نموونه‌ى سه‌دام حوسێن ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، "دیكتاتۆره‌كه‌ى دراوسێت له بیر بێت چیى به‌سه‌ر هات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، میدیاكان لێدوانێكى یسرائیل كاتس وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هۆشداریى به خامنه‌یى ده‌دات، نموونه‌ى سه‌دام حوسێن دیكتاتۆرى عێراق ده‌هێنێته‌وه كه دژایه‌تیى ئیسرائیلى كردووه و دواتریش له‌ناوچووه. كاتس ده‌ڵێ، "دیكتاتۆره‌كه‌ى وڵاتى دراوسێت له بیر بێت كه رێگه‌ى دژ به ئیسرائیلى گرته‌به‌ر و چیى به‌سه‌ر هات".
ماوه‌ى پێنج رۆژه شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران به‌رده‌وامه. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێران هێرشێكى تر‌ى مووشه‌كى كرده سه‌ر ئیسرائیل و تا ئێسته به فه‌رمى ئیسرائیل زیانه‌كانى رانه‌گه‌یاندووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت چه‌ند پاسێكى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتییان به‌ر مووشه‌كێكى ئێران كه‌وتوون.