رۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرونوتى ئیسرائیلى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێشكه‌وتنێكى گه‌وره له دانوستاندنى ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس هه‌یه بۆ گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان و راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له كه‌رتى غه‌زه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
عه‌ره‌بیه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كان باسیان له دانوستاندنى نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى كردووه. له‌وانه ئاماژه بۆ ئه‌و زانیارییانه كراوه كه رۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرونوت بڵاوى كردووه‌ته‌وه و دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، پێشكه‌وتنێكى زۆر گه‌وره له دانوستاندنه‌كه هه‌یه بۆ گۆڕینى دیله‌كان و راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له كه‌رتى غه‌زه.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێ، "هه‌ردوولا نه‌رمونیانن، به‌ڵام له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێران ده‌ترسن، هێشتا شاندى ئیسرائیل به‌ره‌و ده‌وحه نه‌ڕۆیشتوون، نه‌ك كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر گفتوگۆكان هه‌بێت".
ئیسرائیل مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كات 54 دیلى له غه‌زه هه‌بێت، به لایه‌نى كه‌مه‌وه 20 كه‌سیان هێشتا زیندوون.