كایا كالاس به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه له یه‌كێتیى ئه‌وروپا دووپاتى كرده‌وه، یه‌كێتیى ئه‌وروپا ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئێران لێبورده بێت، كاتێك ئه‌و وڵاته په‌له له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، كایا كالاس به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا، باس له هه‌ڵوێستى یه‌كێتییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "ناكرێت له‌گه‌ڵ ئێران لێبورده بین كاتێك په‌له له پرۆگرامى ئه‌تۆمى ده‌كات، داوا ده‌كه‌ین ئاستى گرژییه‌كان نزم بكرێته‌وه".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى كالاس ده‌ڵێ، "ناكرێت ئێران چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت و دیپلۆماسییه‌تیش تاكه چاره‌سه‌ره".
هه‌روه‌ها به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى خه‌ڵكى سڤیل ده‌كات.
كالاس باسى له‌وه‌یش كردووه، به‌رپرسانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ده‌بێت ئاستى گرژییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نزم بكرێته‌وه.