په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵى دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتاران، دانیشتنه‌كه شكستى هێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵى دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ مشتومڕكردن له‌سه‌ر هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و پێشێلكردنى ئاسمانى عێراق. كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه دانیشتنه‌كه ئه‌نجام بدات.
ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌متر له 100 په‌رله‌مانتار ئاماده بوون و ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتاران هۆڵى په‌رله‌مانیان جێهێشتووه.
لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق ده‌یانه‌وێ هه‌ڵوێستێك به په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 له دژى كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامیان دا. ئه‌وكات په‌رله‌مان بڕیارێكى بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرد، كه‌چى حكوومه‌تى عێراق پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بوو.