وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاند، له پلانیاندایه ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندێكی ستراتیجیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له تاران.
یه‌سرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره دانوستانێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی كرد ئه‌مڕۆ له پلانیاندایه هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی ستراتیجیی سه‌ربه حكوومه‌تی ئێران له تاران.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له كاتێكدان كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له تاران بیستراون، جارێكی تریش ئاگر له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێران به‌رز بووه‌ته‌وه كه دوێنێ هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل كردیه ئامانج.
پێویسته بگوترێ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل، پێشتر خه‌ڵكی تارانی له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه بایه‌خ و سه‌رنج به راگه‌یه‌نراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری به هه‌ند وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان پارێزراو بێت.
پێشبینی ده‌كرێ به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تاران، خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه كه له شوێنه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆیش ئاگاداریی هاوشێوه هه‌بێت.
دوێنێ دووشه‌م به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌ی سێی تاران، به نه‌خشه‌یه‌ك خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی له‌وه ئاگادار كرده‌وه له ناوچه‌ی سێ دوور بكه‌ونه‌وه، دوای كه‌متر له نیو سه‌عات باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی كرده ئامانج كه له ناوچه‌ی سێی تاران هه‌ڵكه‌وتووه.