بیڵ ئۆریلى رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئێران گفتوگۆى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كردووه، ده‌ڵێ، "تره‌مپ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات گه‌لى ئێران له دژى رژێمه‌كه راپه‌ڕێت، ئه‌مه به باشتر ده‌زانێ له‌وه‌ى به هێزى سه‌ربازى رووبه‌ڕووى ئێران ببێته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، بیڵ ئۆریلى كه
رۆژنامه‌نووسێكى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكییه و كتێبێكى هه‌یه به ناوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕانگێزى "
Confronting Evil" چه‌ندان لێدوانى دۆناڵد تره‌مپى بڵاو كردووه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و لێدوانانه‌ى تره‌مپى به ده‌ستنووس له‌لایه.
به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئۆریڵى تره‌مپ گوتوویه‌تى، "ئێران له چه‌ند رۆژێك راده‌ست ده‌بێت و به‌وه رازى ده‌بێت پرۆگرامى ئه‌تۆمییه‌كه‌ى به چاودێریى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناو ببرێت". ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه پێی وایه ده‌سه‌ڵاتى ئێران ئه‌م كاره ناكات، به‌ڵام تره‌مپ دووپاتى كردووه‌ته‌وه، "ئه‌مه روو ده‌دات".
نووسه‌ره‌كه ده‌ڵێ، "تره‌مپ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات گه‌لى ئێران له دژى رژێمه‌كه راپه‌ڕن، ئه‌مه به باشتر ده‌زانێ له‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێران به‌كار بهێنێت".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كردووه، ئه‌و ستراتیجه‌ى تره‌مپ ئێسته پێڕه‌وى ده‌كات، ئه‌وا زیادكردنى فشاره‌كان بێ په‌نابردنه‌به‌ر جه‌نگ، ده‌شڵێ، "رۆیشتنى به كۆمه‌ڵ له تاران به‌ڵگه‌یه له‌وه‌ى رژێمى ئێران هه‌ست به تۆقین ده‌كات".