رێكخراوی مانگی سووری ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، 21 پارێزگای ئێران له جه‌نگدان و به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌ك كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ناوی پارێزگاكانی خستووه‌ته روو.
له نه‌خشه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له ناوه‌ندی ئێرانه‌وه به‌ره‌و باكور و باكوری رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوا، له دۆخی جه‌نگدان و نیوه‌ی لای راستی نه‌خشه‌كه یان باشتر بڵێین رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه جگه له یه‌ك پارێزگا، ئه‌وانی تر هیچ جۆره هێرش و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك رووی نه‌داوه.
تاكه شوێنی رۆژهه‌ڵاتی ئێران كه كرابێته ئامانج، مه‌شهه‌د بووه كه ناوه‌ندی پارێزگای ره‌زه‌وییه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان.
ئیسرائیل خۆی كاتێك ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی شاره‌كه‌ی كرده ئامانج، به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه درێژترین مه‌ودایان له هێرشی ئاسمانی له مێژووی ئیسرائیل تۆمار كردووه، له دووریی دوو هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
زۆرترین هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پارێزگای تاران و پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه كه سه‌تان بنكه‌ی سه‌ربازیی تێدا هه‌ڵكه‌وتوون، به‌شێكی به‌رچاو له ناوه‌نده مووشه‌كییه‌كانی ئێرانیش كه‌وتوونه‌ته ئه‌و پارێزگایانه‌وه و هه‌ر له‌و پارێزگایانه‌وه له شه‌ودا مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجه‌م رۆژه جه‌نگ له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا درێژه‌ی هه‌یه، له رۆژانی رابردوودا ئیسرائیل جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده باڵاكانی ئێرانی كوشتووه، لانی كه‌م 15 زانای ئه‌تۆمی كوشتووه. ژێرخانی سه‌ربازیی ئێرانی وێران كردووه. دوێنێ ئیسرائیل به فه‌رمی رای گه‌یاند كه ئاسمانی ئێرانی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه.
له به‌رانبه‌ردا ئێران به‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیلی كردوون، ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان هێڵی به‌رگریی ئیسرائیلیان بڕیوه و زیانیان به ئیسرائیل گه‌یاندووه و جگه له وێرانكردنی كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه، لانی كه‌م تا ئێسته 24 كه‌سی كوشتووه.
جه‌نگه‌كه له به‌ره‌به‌یانی 13ی حوزه‌یرانی 2025 له‌لایه‌ن ئیسرائیل ده‌ستی پێ كرد، له كاتێكدا ئێران و ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوون بۆ ئه‌وه‌ی دوو رۆژ دواتر گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان به‌ڕێوه به‌رن.