كه‌ناڵى I24 ى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، فه‌رمانده‌كانى ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به میلیشیاكانى ناوچه‌كه كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل، به‌ڵام حه‌ماس ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه شكستى هێناوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه باسى له‌وه كردووه، فه‌رمانده‌كانى ئێران هه‌وڵیان داوه كۆبوونه‌وه به میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له ناوچه‌كه بكه‌ن. له‌وانه میلیشیاكانى فه‌له‌ستین و لبنان و عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له تاران بووه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌كردووه، كه‌چى به‌ره‌ى میلى و جیهادى ئیسلامى كه دوو رێكخراوى فه‌له‌ستینین، به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه.
ئامانجى كۆبوونه‌وه ئاماده‌كاریى بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى حه‌ماس شكستى هێناوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كان باسیان له‌وه كردبوو، دانوستاندنى نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان و ئاگربه‌ست له غه‌زه، زۆر به‌ره‌وپێش چووه.