ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ چاودێرى ئه‌تۆمى و تیشكدانه‌وه له عێراق رای گه‌یاندووه، ژوورێكى پێكهێناوه بۆ بارى له‌ناكاو و چاودێرى تیشكدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمى. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تا ئێسته هیچ ئاماژه‌یه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
سه‌باح حوسێنى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپاراستن و تیشكدانه‌وه له ده‌سته‌ى چاودێرى ئه‌تۆمى، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاندووه، ژوورێك بۆ بارى له‌ناكاو و چاودێرى تیشكدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمى پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ى له بارودۆخى ئێسته و له سایه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل چاودێرى بكات.
حوسێنى ده‌ڵێ، "له ده‌روازه سنوورییه‌كان ئامێرى پكشنینى تیشكدانه‌وه دانراوه، هه‌ر تیشكدانه‌وه‌یه‌ك تۆمار ده‌كات و راسته‌وخۆ بۆ وێستگه‌كانى ناوه‌ندى ده‌نێرێت". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له‌و هێرشانه‌ى تا ئێسته كراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، هیچ كه‌موكوڕییه‌ك یان زیادبوونێك له چالاكى تیشكدانه‌وه له خاكى عێراق تۆمار نه‌كراوه.