بۆ یه‌كه‌م جار پێكدادانى چه‌كدارى له‌ ناوخۆى تاران روو ده‌دات

:: AM:08:59:18/06/2025 ‌
ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ باشوورى تاران هێزه‌ ته‌ناهییه‌كان و هێزێكى نه‌ناسراو كه‌ ئێران ده‌ڵێ، "ئه‌ندامانى مۆسادن" شه‌ڕى چه‌كدارى رووی داوه‌.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى حوزه‌یران، ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاوى كرووه‌ته‌وه‌، "له‌ شارۆچكه‌ى ره‌ی باشوورى تاران، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزێكى ته‌ناهى و شانه‌یه‌ك دروست بووه‌، ئه‌و گرووپه‌ پێوه‌ندییان به‌ هه‌واڵگریى ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌".

 ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌ ده‌شڵێ، "شانه‌كه‌ پلانیان هه‌بوو له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانى دانیشتووان، كرده‌ى تیرۆریستى بكه‌ن و شكست به‌ پلانه‌كه‌یان هاتووه‌".

 له‌ رۆژى یه‌كه‌مى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته‌ ددانى به‌وه‌ ناوه‌ ئه‌ندامانى مۆساد له‌ ناو تارانن، به‌و تۆمه‌ته‌یش چه‌ندان كه‌سیان گرتووه‌، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره‌ باس له‌ پێكدادانى چه‌كدارى ده‌كرێت.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل