دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، ته‌واوى لێدوانى تۆلسى گابارد به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانیى ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه كه گوتوویه‌تى، ئێران هه‌واڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى راگرتووه، تره‌مپ دووپاتى ده‌كاته‌وه ئێران زۆر نزیك بوو له‌وه‌ى ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
عه‌ره‌بیه راپۆرتێكى زانیاریى له‌سه‌ر ناكۆكى نێوان تره‌مپ و گابارد بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه تره‌مپ ته‌واوى قسه‌كانى گابارد له‌سه‌ر پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "بۆم گرنگ نییه گابارد چیى گوتووه".
تۆلسى گابارد سه‌رۆكى هه‌واڵگریى نیشتمانى، له مانگى ئادارى رابردوو له به‌رده‌مى لیژنه‌ى هه‌واڵگریى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا، لێدوانى داوه و گوتوویه‌تى، "عه‌لى خامنه‌یى رێگه‌ى به ده‌ستپێكردنى پرۆگرامى چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌داوه كه له ساڵى 2003 سڕى كردووه".
رۆژنامه‌نووسان دوێنێ له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى گابارد پرسیاریان له تره‌مپ كرد و تره‌مپ گوتى، "پێموایه ئێران زۆر نزیك بوو له‌وه‌ى ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى". تره‌مپ دووپاتیشى كرده‌وه ده‌بێت پرۆگرامى ئه‌تۆمى به ته‌واوى له‌ناو ببرێت.