هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، دووپاتى ده‌كاته‌وه چه‌ندان لایه‌نى ناوخۆ و ده‌ره‌كى هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى حوزه‌یران، زوحا قه‌سیر په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "چه‌ندان لایه‌نى ناوخۆ و ده‌ره‌كى هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌ده‌ن". ئه‌ندامه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ر دواكه‌وتنێك بكرێت، ئه‌وا پێشێلكردنى ده‌ستووره.
زوحا قه‌سیر ناوى ئه‌و لایانه‌نه‌ى نه‌هێناوه كه هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌ده‌ن، ته‌نیا گوتوویه‌تى، "ماوه‌ى ده‌ستوورى په‌رله‌مان به چوار ساڵ دواى سوێندخواردنى په‌رله‌مانتاران كۆتایى دێت". نكۆڵى له‌وه‌یش ناكات كه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران لارییان له دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نییه، به‌ڵام هۆشداریش له دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى حكوومه‌ت هه‌ڕه‌شه له ره‌وایه‌تى سیستمى سیاسى ده‌كات".
بڕیاره له 11ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت.