ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ریكى چه‌ندان كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى له بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د و ڤكتۆریا، بۆ قه‌ته‌ر و كوێت گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى بۆ ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى ئاشكرا كردووه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ریكى چه‌ندان كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى له هه‌ردوو بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبار و بنكه‌ى ڤیكتۆریا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا گواستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه‌ى عێراق گوتوویه‌تى، "ئه‌و كارمه‌نده ئه‌مه‌ریكییانه كه ناسه‌ره‌كین، به‌ره‌و كه‌نداو گوێزراونه‌ته‌وه"، به‌ڵام دڵنیا نییه له‌وه‌ى به‌ره‌و قه‌ته‌ر یان كوێت بووه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا داوایان له فه‌رمانبه‌ران و خێزانى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێبهێڵن.