شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران گه‌یشته حه‌وت رۆژ و سات به سات شه‌ڕه‌كه توندتر ده‌بێته‌وه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكایش له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ری ده‌ربێنێت. جیاله‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات ئیسرائیل و ئێران داوا ده‌كه‌ن پایته‌خته‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆیش مۆسادی ئیسرائیلی نامه‌یه‌كی بۆ تاران بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌مشه‌و خه‌وتن قه‌ده‌غه‌یه".
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ توندتربوونی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئیسرائیل "مۆساد"، وێنه‌یه‌كی له رێگه‌ی "ئێكس" بڵاو كردووه‌ته‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداریی به ئێران و به‌تایبه‌تی تاران ده‌دات و نووسیویه‌تی، "ئه‌مشه‌و له تاران، خه‌وتن قه‌ده‌غه‌یه".
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه و په‌یامه‌كه‌ی مۆساد، هێرشه تونده‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران توندتر بووه، به‌تایبه‌تی دوێنی ده‌یان ئامانج له تاران و پارێزگاكانی تر كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، شه‌وی رابردوویش ئیسرائیل به 60 فڕۆكه هێرشی كرده سه‌ر چه‌ندان كۆگه‌ی چه‌ك و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و وێرانی كردوون.
ئاماژه دراوه كه زۆربه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانه، جیاله وێرانكردنی پێگه سه‌ربازی و گۆكه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی. له به‌رانبه‌ریشدا ئێران به هاویشتنی مووشه‌كه‌كانی وه‌ڵامی ئیسرائیلی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفای كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌و په‌یامه‌ی مۆساد بۆ تاران، له كاتێكدا دێت چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی ئه‌و جه‌نگه له دژی ئێران بكات. چاودێرانیش ده‌ڵێن به هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناو شه‌ڕ و لێدان و وێرانكردنی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ له ئێران، 50%ی شه‌ڕه‌كه یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
له 13ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێسته هه‌زاران كه‌س له ناو هه‌ردوو وڵات برێندار بوون و سه‌تانی تریش كوژراون، جیاله‌وه‌ی زیانی زۆر به‌ر ژێرخانی ئێران گه‌یه‌نراوه و تا ئێسته‌یش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.