دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند، "هێرشێكى زۆر سه‌ركه‌وتوویان بۆ سه‌ر سێ پێگه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئه‌نجام داوه و به‌رپرسێكى ئێرانیش ده‌ڵێ، "زیانێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه".
به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى حوزه‌یران، دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هێرشێكى "زۆر سه‌ركه‌وتوو"یان بۆ سه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئه‌نجام داوه. تره‌مپ له په‌یامێكى كورتدا گوتى، "ئه‌مڕۆ هێرشێكى زۆر سه‌ركووتمان ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر فۆردۆ و نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان". تره‌مپ ده‌شڵێ، "فڕۆكه‌كانى ته‌واوى بارى بۆمبه‌كانیان به‌سه‌ر پێگه‌ى سه‌ره‌كى فۆردۆ فڕێ داوه و فڕۆكه‌كان به سه‌لامه‌تى گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
ئێران تا ئێسته زیانه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت په‌رله‌مانتارێكى ئێرانى بۆ ماڵپه‌ڕى ته‌سنیمى ئێرانى ده‌ڵێ، "به پێچه‌وانه‌ى زانیارییه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، دامه‌زراوه‌ى فۆردۆ زیانێكى گه‌وره‌ى به‌رنه‌كه‌وتووه، ته‌نیا به‌شى سه‌ره‌وه‌ى نه‌بێت، ته‌واوى زیانه‌كان شیاوى چاككردنه‌وه‌ن".