میدیاى ئه‌مه‌ریكى ئاشكرایان كردووه، دواى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، ئه‌مه‌ریكا په‌یامى ئه‌وه‌ى به ئێران داوه، هێرشه‌كه‌ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ، "ته‌نیا هێرشێك بووه و شه‌ڕێك نییه بۆ گۆڕینى رژێمى ئێران".
به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى حوزه‌یران، سوپاى ئه‌مه‌ریكا هێرشى كرده سه‌ر سێ وێستگه‌ى ئه‌تۆمى ئێران. كه‌ناڵى سى بى ئێسى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، دواى هێرشه‌كه ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندیى به ئێران كردووه و
پێى راگه‌یاندووه، "ئه‌وه‌ى پلانیان بۆ داناوه هه‌ر هێنده بووه، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ رژێمى ئێران بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێك بووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى گرژییه‌كان بكرێت و رێگه به جه‌نگێكى فراوان له ناوچه‌كه نه‌درێت".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵ ئاشكراى كردووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ستیڤ ویتكۆفى دیاری كردووه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، "تره‌مپ هه‌وڵى داوه پارێزگارى له ئه‌گه‌رێكى لاواز بكات بۆ جۆرێك له تێگه‌یشتنى سیاسی كه ده‌كرێت ناوچه‌كه ئارام ببێته‌وه".
به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سێ بنكه‌ى ئه‌تۆمى ئێران، "فۆردۆ و نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان". تره‌مپ دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه "زۆر سه‌ركه‌وتوو" بوو. له به‌رانبه‌ردا ئێران ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگرى له خۆى ده‌كات.