مریه‌م ره‌جه‌وی كه له‌گه‌ڵ مه‌سعوود ره‌جه‌وی رێبه‌رایه‌تیی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران، یه‌كێك له حزبه به‌ناوبانگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانه، دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ رای گه‌یاند، دوو تریلیۆن دۆلار بوو به دووكه‌ڵ.
مریه‌م ره‌جه‌وی له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی به‌رگریی ئێران، به سیفه‌تی سه‌رۆك كۆماری كاتیی ئێران چالاكی هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نێك كه سه‌رده‌مێك حزبی دیموكراتی كوردستانیش تێیدا ئه‌ندام بوو، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كان لێی هاته ده‌ره‌وه.
سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی به‌رگریی ئێران كه مریه‌م ره‌جه‌وی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ''ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه رژێمی ئیسلامی بڕوات و خه‌ڵكی ئێران پێشوازی له كۆتاهاتنی جه‌نگ ده‌كه‌ن و ئاشتی و ئازادییان ده‌وێت، خامنه‌یی به‌رپرسیاره له پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی كه جگه له‌وه‌ی زیانێكی زۆری گیانی هه‌بووه، لانی كه‌م دوو تریلیۆن دۆلار خه‌رجیی خستبووه سه‌ر شانی خه‌ڵكی ئێران كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته دووكه‌ڵ.''
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، باس له رێگه چاره‌ی سێیه‌م كراوه و نووسراوه نه رێككه‌وتن و نه جه‌نگ، به‌ڵكو رووخانی دیكتاتۆریی ئاینی به ده‌ستی خه‌ڵك.
له كۆتاییدا پێداگریی كراوه كه ده‌بێت به‌ره‌و ئێرانێكی ئازاد و كۆمارێكی دیموكراتیكی نائه‌تۆمی كه تێیدا ئاین له ده‌وڵه‌ت جیا بێت و ژن و پیاویش مافی یه‌كسانیان هه‌بێت هه‌نگاو بنرێت.