بە دروشمی "MIGA" ترەمپ بە ئاشکرا بانگەشە بۆ "گۆڕینی ڕژێم" لە ئێران دەکات

:: AM:12:17:23/06/2025 ‌
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو  لە پەیامێکی کورت و ڕاستەوخۆدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ"، بە ئاشکرا بانگەشەی بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئێران کرد، هاوکات دروشمێکی نوێی بە ناوی "MIGA" - ئێران دووبارە مەزن بکەنەوە ( Make Iran Great Again) بەکارهێنا.

دەقی پەیامەكەی ترەمپ: 
"لە ڕووی سیاسییەوە قبوڵکراو نییە دەستەواژەی 'گۆڕینی ڕژێم' بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەگەر ڕژێمی ئێستای ئێران نەتوانێت ئێران دووبارە مەزن بکاتەوە، بۆچی گۆڕینی ڕژێم ڕوونەدات؟.

بەكارهێنانی دەستەواژەی MIGA بەمانای چی دێت؟ 
بەکارهێنانی دروشمی "MIGA": ئەمە لاساییکردنەوەیەکی زیرەکانە و مەترسیداری دروشمە بەناوبانگەکەی خۆیەتی "MAGA" (ئەمەریکا دووبارە مەزن بکەنەوە). ترەمپ بەم کارە دەیەوێت پەیامێک ئاراستەی گەلی ئێران بکات و خۆی وەک دۆستی ئەوان نیشان بدات کە دەیەوێت وڵاتەکەیان "مەزن" بێت، و لە هەمان کاتدا ڕژێمی ئێستا وەک هۆکاری دواکەوتوویی وڵاتەکە وێنا دەکات.





وشە - پۆڵا مەحموود