رۆژنامه‌ى یه‌دیعوت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى ده‌ڵێ، "به‌رپرسانى ئیسرائیل ده‌ڵێن شه‌ڕ راده‌گرین، به‌و مه‌رجه‌ى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران رازى بێت به‌وه‌ی ئاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ ده‌كات، یانیش ئێران راده‌ست ده‌بێت؟".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران،
یه‌دیعوت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان گوتوویانه، "حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌و شه‌ڕه درێژه نه‌كێشێ و ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتایى بێت، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر عه‌لى خامنه‌یى وه‌ستاوه، ئاخۆ به‌وه رازى ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ بكات، یانیش ئێران راده‌ست ده‌بێت؟ ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ین".
به‌رپرسانى ئیسرائیل بۆ رۆژنه‌مه‌كه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئێسته هه‌لى چوونه ناو دانوستاندن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زۆر لاوازه و ته‌نانه‌ت له‌وه نزیكه هیچ ئه‌گه‌رێكى نه‌بێت. له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیان باسیان له‌وه كردووه، له‌وانه‌یه 80-90% ماده‌ى پیتێنراوى یۆرانیۆم له هێرشه‌كه‌ى دوێنێى ئه‌مه‌ریكا بۆ وێستگه‌ى فۆردۆ له‌ناو چووبێت.