گۆڤارى زه ئه‌تلانتیك له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، به‌رپرسانى باڵاى ئێران تاوتوێى ئاینده‌ى ئێران دواى قۆناغى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ن، هه‌موویان چاویان له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى پێشووى ئێرانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران، گۆڤارى
زه ئه‌تلانتیك "
the Atlantic" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى ئێران تاوتوێى شوێنگره‌وه‌ى عه‌لى خامنه‌یى ده‌كه‌ن، ده‌زانن هه‌ر چۆنێك بێت رابه‌رى باڵا چه‌ند رۆژێكى دیاریكراوى ماوه، راپۆرته‌كه‌ش هه‌ر به‌و ناونیشانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، "هه‌موو ده‌زانن خامنه‌یى چه‌ند رۆژێكى ماوه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زایانى ئێران كه ژماره‌یان 88 كه‌سه، چه‌ند رۆژێكه گفتوگۆ له‌سه‌ر شوێنگره‌وه‌ى خامنه‌یى ده‌كه‌ن. ئه‌مه له دژایه‌تیى ئه‌و پیاوه نییه كه ته‌مه‌نى 86 ساڵه، به‌ڵكو وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئێرانى دواى قۆناغى خامنه‌یى، چونكه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌موو ده‌زانن چه‌ند رۆژێكى ماوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌موو سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى پێشووى ئێرانه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كاره‌كته‌رێكى به‌هێز ده‌ربكه‌وێته‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ده‌ست پێ بكاته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه خامنه‌یى له بارودۆخى ئێسته‌ى ئێران زۆر نیگه‌رانه و هه‌موو پێوه‌ندییه‌كى پچڕاندووه، له رێگه‌ى چه‌ند كه‌سێكى باوه‌ڕپێكراو پێوه‌ندیى به به‌رپرسانى ئێران ده‌كات و گۆڤاره‌كه ده‌شڵێ، "خامنه‌یى سێ كه‌سى كاندید كردووه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان له‌دواى ئه‌و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست".