دوای 12 رۆژ له جه‌نگ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی حوزه‌یران، به فه‌رمی ئاگربه‌ستی جه‌نگ له نێوان ئێران و ئیسرائیل راگه‌یه‌نرا و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگربه‌ستی پشتڕاست كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئاگربه‌سته‌كه له ئاكامی هه‌وڵێكی زۆری دیپلۆماسی و ته‌ناهی و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا رووی داوه، ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و كۆتایی به‌و شه‌ڕه ده‌هێنێت كه 12 رۆژی خایاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێداگریی كردووه، ''ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی ئاسایشی خۆی و سوود له‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، له هه‌ر كاتێك و له هه‌ر شوێنێكدا پێویست بكات به كرده‌وه بۆ پاراستنی ئاسایشه‌كه‌ی هه‌نگاو بنێت.''
ئیسرائیل پێی وایه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه، دوو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی له‌ناو بردووه، یه‌كێكیان بریتییه له هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كه سه‌رجه‌م ژێرخانه‌كه‌ی له‌ناو برا، هه‌ڕه‌شه‌ی دووه‌میش هه‌ڕه‌شه مووشه‌كییه‌كانی بووه كه ئه‌وانیشی له‌ناو بردووه.
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌ك له بڕگه‌كانی ئاگربه‌ست روو بدات، ئه‌وا به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
جێی باسه تا ئه‌م ساته هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ئاگربه‌سته و خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
شه‌ڕه‌كه له 13ی حوزه‌یران به ده‌ستپێشخه‌ریی ئیسرائیل ده‌ستی پێ كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌تۆمی و مووشه‌كیی ئێران، سه‌تان كه‌س كوژران كه ده‌یانیان له فه‌رمانده‌كانی باڵای سوپای پاسداران بوون و به‌پێی دواین ئاماره‌كان، نزیكه‌ی 20 زانای ئه‌تۆمی كوژران.