عه‌میخاى شیكلى وه‌زیرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دژه سامییه‌كان له حكوومه‌تى ئیسرائیل، له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ره‌خنه‌ى توند له ده‌سه‌ڵاتى توركیا و سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "توركیا ئامانجى داهاتوومانه و ماقووڵ نییه ئه‌ردۆغان له ناتۆ بێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى جه‌زیره، چه‌ند لێدوانێكى شیكلى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى له دژى ده‌سه‌ڵاتى توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داویه‌تى. شیلكى ده‌ڵێ، "توركیا ئێرانى داهاتوومانه و ئه‌ردۆغان گه‌وره‌ترین كێشه‌یه رووبه‌ڕووى ئیسرائیل ده‌بێته‌وه".
شیكلى ده‌شڵێ، "ئه‌ردۆغان خه‌ون به‌وه ده‌بینێت خه‌لیفه بێت و ئایدیۆلۆجیاى ئیخوانى جیهادى و ژه‌هراوى له ناوچه‌كه بڵاو بكاته‌وه، ئه‌مه زۆر ترسناكه". وه‌زیرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دژه سامى له حكوومه‌تى ئیسرائیل، ره‌خنه له به‌شداربوونى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌گرێت له كۆبوونه‌وه‌ى ناتۆ كه دوێنێ له لاهاى به‌ڕێوه‌چوو. ده‌ڵێ، "ماقووڵ نییه توركیا له ناتۆ بێت، ئه‌ردۆغان هاوڕێى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بێت".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى به‌راوردى ئێران و توركیا ده‌كات و ده‌ڵێ، "سوپاى ئێران به به‌راورد به سوپاى توركیا هیچ نییه، ئه‌ردۆغان خاوه‌نى كاریگه‌رییه‌كى فراوانه له وڵاتانى ئیسلامى، گوتاره‌كانى ئه‌ردۆغانیش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه له 10 ساڵى داهاتوو، دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانمان به توركیا و سووریا خه‌ریك ده‌بن".
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌شى باسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى ده‌كات و ده‌ڵێ، "حه‌ماس له غه‌زه نامێنێ و ده‌بێته قه‌واره‌یه‌ك له ژێر چاودێرى توركیا كرده‌ى تیرۆریستى له دنیا ده‌كات".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
كه‌مال ئۆزتورك رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى تورك و راوێژكارى پێشووى ئه‌ردۆغان، وتارێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا باسى له‌وه كرد، به‌رپرسانى توركیا ئاگادارى دژایه‌تى میدیاى ئیسرائیلن و هه‌روه‌ها د‌رك به هه‌ڕه‌شه‌ى ئیسرائیل بۆ توركیا ده‌كه‌ن، دووپاتیشى كرده‌وه به دوورى نازانێ ئیسرائیل له داهاتوودا هێرش بكاته سه‌ر توركیا، بۆیه توركیا پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌زگا به‌رگرییه‌كانى ده‌كات و ئاماده‌باشى ده‌كات.
به هه‌مانشێوه رادیۆى
مۆنت كارلۆ راپۆرتێكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به لێدوانێكى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى مه‌هه‌ده كردووه كه گوتوویه‌تى، "له دواى ئێران، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات" مۆنت كارلۆ باسى له‌وه كردبوو ئه‌و بڕوایه ئێسته له توركیا هه‌یه.