رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات كه بۆچى له شه‌ڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل، میلیشیاكانى عێراق بێده‌نگ بوون؟ به بڕواى رۆژنامه‌كه یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه، میلیشیاكان به‌رژهوه‌ندییه‌كى زۆریان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هه‌یه و جیا له‌وه‌ش، وه‌ك جاران گه‌وره‌یه‌كیان نه‌ماوه رێنوێنییان بكات. رۆژنامه‌كه به‌دووریشى نازانێت یه‌كێك له هۆكاره‌كانى بێده‌نگبوونیان ئێران خۆی بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ى حوزه‌یران، رۆژنامه‌ى
واشنتن پۆست راپۆرتێكى له‌سه‌ر بێده‌نگبوونى میلیشیاكانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، ئه‌و میلیشیایانه‌ى كه سه‌ربه ئێرانن، ده‌بووایه هه‌ڵوێستى توندیان هه‌بووایه، كه‌چى ته‌نیا به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و به‌یاننامه‌كانیشیان هیچ جۆش و خرۆشێكى تێدا نه‌بوو.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كۆمه‌ڵێك هۆكارى ده‌ستنیشان كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان به‌رژه‌وه‌ندیى ئابوورییه، له‌وانه ئه‌وان بوونه‌ته به‌شێك له حكوومه‌تى عێراق و به ملیاران دۆلاریان له گه‌نجینه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌ست ده‌كه‌وێ و كاروبارى گه‌وره‌ى ئابوورى به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له هه‌ر كاتێكى رابردوو، ئێسته زیاتر به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه و ته‌نانه‌ت مانگانه سێ ملیار دۆلار وه‌ك مووچه‌ى چه‌كداره‌كانیان وه‌ریده‌گرن.
كۆمه‌ڵێك چاودێرى سیاسیى نێوه‌ده‌وڵه‌تى له راپۆرته‌كه‌دا قسه‌یان كردووه، چه‌ندان هۆكارى تریان ده‌ستنیشان كردووه، له‌وانه میلیشیاكان پێشتر له رابردوو وانه‌یان وه‌رگرتووه، زه‌برى ئه‌مه‌ریكییان به‌ركه‌وتووه، رووداوى كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، نموونه‌یه‌ك بوون بۆ ترساندنى ئه‌وان. جیا له‌وه‌ش كوشتنى ئه‌و دوو كه‌سه وایكردووه، میلیشیاكان گه‌وره‌یان نه‌بێت رێنوێنییان بكات، بۆیه هه‌ر میلیشیایه‌ك به شێوازێكى تایبه‌ت به‌خۆى كار ده‌كات.
هۆكارێكى تر پێوه‌ندیى به ئێران خۆیه‌وه هه‌یه، له‌وانه دوو توێژه‌ر له سه‌نته‌رى چاته‌م هاوسى به‌ریتانى باسیان له‌وه كردووه، ئێسته عێراق ته‌نیا هاوبه‌شێكى بازرگانیى ئێران نییه، به‌ڵكو بووه‌ته سییه‌كانى ئابوورى ئێران و به‌هۆى عێراقه‌وه هه‌ناسه ده‌دات. ئێران بنه‌ما ئابوورییه‌كانى عێراق له بۆرسه و به‌نده‌ره‌كان و چه‌ندان بوارى تر به‌كار ده‌هێنێت و له حاڵه‌تێكى وه‌هادا، له به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه عێراق به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌ییش بێت سه‌قامگیر بێت.