ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه ئێسته دوو شاندى باڵاى حكوومه‌تى عێراق له هه‌ولێرن و یه‌كێكیان ده‌ستى به گفتوگۆ كردووه و گفتوگۆكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێم به ئه‌رێنى به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى حكوومییه‌وه ئاشكراى كردووه، شاندێكى حكوومه‌تى عێراق پێشتر گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر، له كه‌سانى ته‌كنیككار پێكهاتووه نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى نه‌وت و دارایى عێراقى تێدایه سه‌ره‌ڕاى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. ئه‌و شانده ده‌ستى به گفتوگۆ كردووه و گفتوگۆكانیشى ئه‌رێنین، بڕیاره سبه‌ى شه‌موو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كۆمپانیا بیانییه‌كانى نه‌وت بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شاندێكى تر هاتووه بۆ دیدارى وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، به دووریش نازانرێت له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمیش كۆببنه‌وه. له هه‌واڵه‌كه دووپاتى ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه شاندى دووه‌مى حكوومه‌تى عێراق ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانى بۆ رێككه‌وتن هه‌یه.
مانگى حوزه‌یران به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت، تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق مووچه‌ى مانگى ئایارى نه‌ناردووه، ئه‌مه‌یش به هۆى بڕیارێكه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى عێراق دراوه، بڕیاره‌كه‌یش له‌لایه‌ن شاره‌زایانى یاسایى و به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانتاران به نادادپه‌روه‌رانه و ناده‌ستوورى وه‌سف كراوه.