ئه‌مڕۆ تاران یه‌كێك له گه‌وره‌ترین رێوڕه‌سمه‌كانی به‌خاكسپاردن به‌ڕێوه ده‌بات، 60 فه‌رمانده و زانای ئه‌تۆمی به‌خاك ده‌سپێردرێن كه له شه‌ڕی 12 رۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل گیانیان له ده‌ست دا.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه له تارانی پایته‌خت پشوو راگه‌یه‌نراوه و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان وه‌ستێنراون، داوا له خه‌ڵك كراوه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
رێوڕه‌سمه‌كه له به‌رده‌م زانكۆی تاران ده‌ستی پێ كردووه، له كاتێكدا خه‌ڵك ئاڵای سووریا‌ن به‌ده‌سته‌وه گرتووه و دروشمی ''لهبهیك یا حوسێن'' و دروشمی دژه رۆژئاوایی ''مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئیسرائیل'' و ''مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌مه‌ریكا'' ده‌ڵێنه‌وه، به‌ره‌و گۆڕستان به‌ڕێ كه‌وتوون.
ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده و زانا ئه‌تۆمییه‌كان له گۆڕستانی ''به‌هه‌شتی زارا''ی تاران، به‌خاك ده‌سپێردرێن و ژماره‌یه‌كی تریان ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی خۆیان ده‌كرێن.
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران كه پێشتر له‌و جۆره رێوڕه‌سمانه‌دا به‌شداریی ده‌كرد، ئه‌مڕۆ به‌شدار نییه و نوێنه‌رێكی خۆی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی به خاكسپاردنی فه‌رمانده و زانا ئه‌تۆمییه‌كان ئاماده ببێت.
پێویسته بگوترێ جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل له 13ی حوزه‌یران ده‌ستی پێ كرد و له 24ی حوزه‌یران كۆتایی هات. له‌و ماوه‌یه‌دا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل جگه له‌وه‌ی كه ژێرخانی ئه‌تۆمیی ئێرانی له‌ناو برد، له هه‌مان كاتدا گورزێكی كاریگه‌ری به ژێرخانی مووشه‌كی و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كان گه‌یاند و 606 كه‌سی كوشت و پێنج هه‌زار و 333 كه‌سی بریندار كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له فه‌رمانده و زانای ئه‌تۆمی بوون.