میدیاى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، ئێران چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵى كوشتنى یسرائیل كاتسى داوه، به‌ڵام شكستى هێناوه و ئه‌و كه‌سانه‌یش گیراون كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه راسپێردراون.
میدیاى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ى حوزه‌یران
ئاشكرایان كردووه، ئێران له مانگى نیسانى رابردوودا هه‌وڵى داوه وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل بكوژێت، به‌ڵام شكستى هێناوه. له ورده‌كاریی راپۆرته‌كانى ئیسرائیل‌دا هاتووه، رۆى مزراحى كه‌سێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ى ئیسرائیلییه، بۆ ئه‌و ئه‌ركه هه‌وڵ دراوه له كه‌فر ئه‌حیم كه شوێنى نیشته‌جێبوونى كاتسه، ته‌قینه‌وه دابنرێت.
مزراحى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیل گیراوه و ددانى به‌وه ناوه له رێگه‌ى تلیگرام رازى كراوه و ته‌نانه‌ت دوو كه‌سى تریشى له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وان جگه له كوشتنى كاتس، هه‌وڵیان داوه به مزراحى زانایه‌ك له په‌یمانگه‌ى وایزمه‌ن بكوژن له به‌رانبه‌ردا ملیۆنێك دۆلار به مزراحی بده‌ن، كه‌چى ئه‌و گه‌نجه ئیسرائیلییه ره‌تى كردووه‌ته‌وه.