دوای 46 ساڵ حوكمڕانی، جارێكی تر سەرۆكی ئۆگەندا كاندیدبوونی بۆ خولی حەوتەمی وڵاتەكەی راگەیاند.
یوێری مۆسیڤینی تەمەن 80 ساڵ كە 46 ساڵە سەرۆكی ئۆگەندایە، خواستی خۆی بۆ خولی حەوتەمی سەرۆكایەتییەكەی ئاشكرا كرد، لەناو بزووتنەوەی بەرخۆدانی نیشتمانی (NRM) كە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە دژایەتیی نەكرا.
لە كاتی كۆكردنەوەی فۆرمی كاندیدكردنی لە ئۆفیسەكانی پارتی دەسەڵاتدار لە كامپالای پایتەختی ئۆگەندا، لەلایەن جەماوەر و لایەنگرانیەوە پێشوازی لە بڕیارەكەی كرا.
بۆ یەكەمجار یوێری مۆسیڤینی لە ساڵی 1979، وەك سەرۆكی هێزێكی یاخیبوو دەسەڵاتی گرتە دەست، لەو كاتەوە تا ئێستە شەش جار بە سەرۆك هەڵبژێردراوەتەوە، سەرباری ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە بەهۆی تۆمەتی ساختەكاری، ژمارەیەكی زۆر دەنگی لە دەست دا.
لەوكاتەوە تا ئێستە ئەو وڵاتە بەدەست برسێتی و شەڕی ناوخۆوە چەندان قەیرانی ترەوە دەناڵێنێت، هاوكات گرووپێكی یاخی بەناوی هێزەكانی هاوپەیمانی دیموكراسی، لە كۆتایی ساڵانی نەوەتەكانەوە لە ئۆگەندا و كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، دەستی بە چالاكی كردووە و لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستە، سەتان كەسی سڤیلی كوشتووە و سەتان هەزاری تری ناچار بە ئاوارەیی كردووە، ئەم گرووپە دژی سەرۆكی ئێستەی ئۆگەندا دەجەنگێت.
ئەوە لە كاتێكدایە سەرۆك مۆسیڤینی كوڕێكی هەیە بەناوی جەنەراڵ مۆهۆزی كایبنر فەرماندەیی هێزە وشكانییەكانی ئۆگەندایە، بەردەوام وەك سەركردەیەكی سەرەڕۆ دەناسرێت و دەسەڵاتی باوكی بەكار دێنێت بۆ سەركوتكردن و كاری ناڕەوا.
جەنەراڵ مۆهۆزی كایبینر فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی ئۆگەندا، كوڕی سەرۆكی ئێستەی وڵاتەكە، لە ڕێگەی چەند تویتێكەوە بەردەوام سەر ئێشەی بۆ باوكی دروست كردووە، لە تویتێكدا داوای هاوسەرگیری لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا كردووە. هاوكات لە تویتێكی تریدا داوای داگیركردنی كینیای كرد، ئەوەش وای لە باوكی كرد لە پۆستەكەی دووری بخاتەوە.