دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له نوێترین په‌یامیدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له پلاتفۆرمی ترووس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی له‌مه‌ودوا ناخوازێ هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات.
به‌پێچه‌وانه‌ی رابردوو كه دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام باسی له گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كرد، هانی ده‌دا بێنه سه‌ر مێزی دانوستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مجاره هه‌ڵوێستێكی جیاوازی هه‌بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ''من هیچ پێشنیازێك ناده‌مه ئێران، به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆباما كه ملیاران دۆلاری له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه گه‌مژانه‌كه‌ی دایه ئێران، من ته‌نانه‌ت گفتوگۆ و قسه‌شیان له‌گه‌ڵدا ناكه‌م، چونكه دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانمان به‌ته‌واوی له‌ناو برد.''
ئه‌و په‌یامه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دوو رۆژ دوای ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌ك میدیای ئه‌مه‌ریكی زانیارییه‌كی نوێیان له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانی تره‌مپ به ئێران بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌یان دا، حكوومه‌تی تره‌مپ ئاماده بووه 30 ملیار دۆلار بداته ئێران بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئاشتیخوازانه بدات، هه‌ر ئه‌وكات دۆناڵد تره‌مپ زانیارییه‌كانی ره‌ت كرده‌وه.
دوو رۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، بڕیار بوو گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئێسته باس و خواستی نه‌ماوه و زیاتر ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له گۆڕه‌پانه‌كه قسه ده‌كات و خوازیاره ده‌ست به چالاكییه‌كانی له ئێران بكاته‌وه.